Erbil 6°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 08:40

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌کان کۆبووه‌وه‌

ه‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق خرانه‌ به‌ر به‌ر باس گفتوگۆ
کوردستان TV
100%

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی باڵای یاوه‌ری له‌ به‌غدا به‌ جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ئه‌لبینا‌و، فالح ئه‌لفه‌ییاز، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی ئه‌لبینا‌و، عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌، نووری ئه‌لمالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌، ده‌سته‌ی سیاسیی ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانیی میحوه‌ر‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق خرانه‌ به‌ر به‌ر باس گفتوگۆ و جه‌خت له‌ گرنگیى پرۆسه‌یه‌كى سیاسیى ته‌ندروست له‌ وڵات كرایه‌وه‌‌ كه‌ بتوانێت سه‌ركه‌وتوانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ قۆناغى داهاتووى عێراقدا بكات و به‌سه‌ر كێشه‌ و سه‌ختییه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ به‌پێى بنه‌ماكانى سازان و هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌موو پێكهاته‌كانى، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار و حكوومه‌تى داهاتووى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستن و ڕه‌چاوكردنى ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق ده‌ستنیشان بكرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.