رێستۆرانتی "نوسره‌ت ئیتلهر" له شاری ئیسته‌نبوڵی توركیا یه‌كێكه له رێستۆرانته به ناو بانگه‌كانی ئه‌و وڵاته چه‌ندین كه‌ساییه‌تی سیاسی و هونه‌ری سه‌ردانی ئه‌و رێستۆرانتهیان كردوه.
رێستۆرانتی نوسره‌ت ئیتلهر ناوبانگی له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌یه چوار گه‌شتیار بۆ ژه‌مه خۆراكێك، رووده‌كه‌نه رێستۆرانته ناوداره‌كه‌ی نوسره‌ت به‌ڵام به‌هۆی نمایشی ئاگرینی خواردنه‌كان, گڕده‌گرن و دوو له گه‌شتیاره‌كه به هۆی ئاگره‌كه بریندار ده‌بن.
ئه‌وانه‌ی بریندار ببوون بریتی بوون له گه‌شتیارێك كه هاووڵاتی وڵاتی چیكه له‌گه‌ڵ هاورێیهكهی هه‌ردوو كیان ئاگرییان تێبه‌رده‌بێت و به‌شێكی جه‌سته‌یان ده‌سووتێت وه كه‌سێكی یۆنانی به‌ناوی ئهلێكساندرۆس سێڤرێس كه بۆ مانگی هه‌نگوینی له توركیا بووه و له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌كی عومانی به ناوی "محه‌مه‌د خه‌میس سالم" برینداربوون.
سه‌رچاوه/ ئه‌لغد پرێس
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.