کونسوڵی گشتیی شانشینی بەریتانیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئهمرۆ دووشەممە 1/10/2018، جۆن ویڵکس، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، پیرۆزباییەکەی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاو کردووەتەوە.
لە پەیامەکەیدا، جۆن ویڵکس هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پرۆسەیەکی ”دیموکراتیی سەرکەوتوو“ ناو دەبات و پیرۆزبایی لە خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
رۆژی یەکشەممە 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.