به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند: له‌كۆی 80%ی ده‌نگه‌كان، 40%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه.
خه‌سرۆ گۆران گوتى: كۆى 1260 بنكه‌ى ده‌نگدان، زانیاریان به‌ده‌ست گه‌یشتوون، جگه له 265 بنكه كه زۆربه‌یان له سلێمانین و به هۆى ره‌وشى دوێنێ ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان له سلێمانى نه‌توانراوه ئه‌نجامه‌كان بگه‌ن و ته‌نانه‌ت نه‌دراونه‌ته كۆمیسیۆنیش، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاسایه و ئێمه سكاڵامان تۆمار كردووه و هیوادارین كۆمیسیۆن وه‌ڵامى سكاڵاكانمان بداته‌وه و قبوڵیش ناكه‌ین مافمان بفه‌وتێت.
خه‌سره‌و گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند كه به‌پێی زانیارییه‌كانیان تا ئه‌و رێژه‌یه ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان زیاترله 570 هه‌زار ده‌نگه و پێشبینیشی كرد كه پارتی 44 كورسیی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت.
خه‌سره‌و گۆران راشیگه‌یاند كه تائێستا 265 بنكه‌ی ده‌نگدان ئاماره‌كانیان بۆ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: " پارتی دیموکراتی کوردستان 80%ـی دەنگەکانی ئاشكراکردووە و 20%ـی دەنگەکان ماوە، واتە تاوەکو ئێستا 225 بنکە ماوە یەکلایی بکرێنەوە و بەو رێژەیەش توانیومانە 570 هەزار دەنگ کۆبکەینەوە، کە دەکاتە 45%ـی ئەو دەنگانە.
خەسرۆ گۆران رایدەگەیێنێت، دڵخۆشین و سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ پارتی، ئومێدەوارین بەردەوام ئەو رێژەیە بەرەو هەڵکشنا بچێت، چونکە پارتی بەردەوام هەوڵی باشترکردنی کوردستان و ئاوەدانی داوە.
خەسرە و گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ڕای گەیاند، ژمارەی كورسییەكانی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لەنێوان 40 تا 44 كورسیی دەبێت.
سه‌باره‌ت به سكاڵاكانیش، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی رایگه‌یاند كه زۆربه‌ی سكاڵاكانیان له كۆیه و سلێمانی تۆمار كردوه، به‌پێویستیشی زانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێشێلكارییان كردوه، سزا بدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.