Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:20

سوده‌کانی‌ خه‌وتن له‌سه‌ر زه‌وی‌

كێشه‌كانی‌ پشت كه‌مده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

 زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ خه‌وتن له‌سه‌ر زه‌وی‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌‌و نوستنیان له‌سه‌ر سیسه‌م پێخۆشتره‌‌و له‌وباوه‌ڕه‌دان چاره‌سه‌ری‌ ئازاره‌كانی‌ پشتده‌كات، توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ ته‌ندروستی‌ چه‌ند سودێكی‌ خه‌وتن له‌سه‌ر زه‌ویمان بۆ ئاشكراده‌كات.

له‌وانه‌: كێشه‌كانی‌ پشت كه‌مده‌كاته‌وه‌، ئامۆژگاری‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ ئازاری‌ پشتیان به‌به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ نوستن له‌سه‌ر ڕایه‌خێك له‌سه‌ر زه‌وی‌ ده‌بێته‌هۆی‌ سوكردنی‌ ئازاره‌كه‌ به‌یه‌كجاری‌.

ڕێگری‌ له‌ئاره‌قكردنه‌وه‌ ده‌كات، خه‌وتنی سه‌ر زه‌وی‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ڕزگار بوون له‌ئاره‌قكردنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێرا، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌ی‌ ئازار بێت له‌پشت‌و جومگه‌كان.

به‌و شێوه‌یه‌ خه‌وتن به‌رگری‌ له‌ش زیاده‌كات، سوڕینی‌ خوێن‌و هه‌ناسه‌دان باشده‌كات.

ڕێگری‌ ده‌كات له‌ده‌ركه‌وتنی‌ نیشانه‌كانی‌ پیربوون‌و چوونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌نجامی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك خه‌وتن له‌سه‌ر زه‌وی‌ ڕێگری ده‌كات له‌پیربوون.

سه‌رچاوه‌/ زرای كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.