خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند، ئێمه سكاڵای فه‌رمیمان تۆمار كرد و ئومێدیش ده‌كه‌ین كۆمسیۆن به ئینساف بێ له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سكاڵاكانمان، له زۆر شوێن خروقات كراوه، نموونه‌ی كۆیه و سلێمانی، لێدران و ده‌ركردنی چاودێری لایه‌نی سیاسی، ئه‌مه پێشێلكردنی ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆنه.
خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژمانەوانیدا رایگەیاد، ئومێد ده‌كه‌ین كۆمسیۆن به شێوهیهیكی یاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سكاڵای لایەنە سیاسییه‌كان بكات و نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی هیچ لیست و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی.
راشیگەیاند، ئێمه سكاڵای فه‌رمیمان تۆمار كرد و ئومێدیش ده‌كه‌ین كۆمسیۆن به ئینساف بێ له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سكاڵاكانمان، له زۆر شوێن خروقات كراوه، نموونه‌ی كۆیه و سلێمانی، لێدران و ده‌ركردنی چاودێری لایه‌نی سیاسی، ئه‌مه پێشێلكردنی ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆنه.
خەسرۆ گۆران ئاشکرای کرد، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه نافه‌رمیانه‌ی لای ئێمه هه‌ن، پارتی ٦٩ هەزار و ٦٨٨ دەنگی هێناوە، كه ده‌كاتە ٤٣% .
گۆران گوتیشی، به هیواین ڕێژه‌یه‌كی زۆری كۆی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی گشتی ببه‌ینه‌وه و ڕێژه‌یه‌كی زۆری كورسیی په‌رله‌مانی به ده‌ست بهێنین.
سكاڵاكانی ئێمه له‌و شوێنه بووه كه ساخته كراوه، هه‌روه‌ها كاتێ ته‌عه‌ددا له چاودێرانمان كرابێ سكاڵامان تۆمار كردووه، ده‌بێ پابه‌ندی ئه‌و ئه‌نجامانه بین كه كۆمسیۆن ڕایدەگەیەنێ، ئه‌وه كۆمسیۆنه كه ده‌توانێ ئه‌نجامه‌كانی چ شوێنێك قه‌بووڵ ناكات، نه‌ك لایه‌نه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.