Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 04:12

سه‌رۆکى لیستى پارتى ئه‌نجامى ده‌نگه‌کانى که‌له‌هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستى هێناوه‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌

له‌ناوه‌ڕۆك ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كان بزانه‌
کوردستان TV
100%


هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكی لیستى 183 ى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ،  
بە پێی ئەو ئامارە نافەرمیەی کە لە ڕێگای لقە تێکۆشەرەکانی پارتیمان پێمان گەشتووە، دەنگەکانی ئێمە لە ناو لیستی ١٨٣ ی پارتیمان یەکەم دەنگە لە سەر ئاستی پارتیمان و بە بێ دەنگدانی تایبەت تا ئێستا ٤٣٧٩٢ دەنگە. بەم شێوەیەی خوارەوە : 
لەسەر ئاستی لقەکانی پاریزگای دهۆک ٩٧٥٠ دەنگ
لقی دوو ١٠٦٠٦ دەنگ 
لقی دەی سۆران ٤٥٩٤ دەنگ 
لقی ٢٦ ی چۆمان ٢١٢ دەنگ
لقی شازدەی دەوروبەری هەولیر ٤١٢٨ دەنگ
لقی بیستو دووی گەرمیان ٥٨٧ دەنگ 
لقی دوانزە ٢٣٧٤
لقی چواری سلێمانی و لقی بیستو یەکی دەوروبەری سلێمانی ٧٤٢٧ دەنگ 
لقی نۆزدە ٥٢٥ دەنگ 
لقی بیستو چوار ٩٧٩ دەنگ 
لقی بیستو سێ ٣٨٨ دەنگ 
لقی یانزەی راپەرین ١٩٩٨ دەنگ . 
هێمن هه‌ورامی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بەم متمانە گەورەیەی جەماوەری پارتیمان ئەرکمان قورستر بوو. دنیایەک سوپاس و پیزانین و خۆشەویستی و منەتباریم بۆ جەماوەری دلسۆزی پارتیمان.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.