له شاری كه‌لار ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، خێزانێك كه هه‌موو كاتێك له بۆنه و رێوره‌سمه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، جیاواز له زۆرێك له خێزانه‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه، به جل و به‌رگی فؤلكۆری ناوچه‌ی گه‌رمیان، ئه‌و رۆژه به خۆشیه‌وه و به سه‌ردانیكردن و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزم و كه‌س و دۆست و ناسیاوه‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستانيشدا، ئه‌و خێزانه بڕیاریاندا یه‌كه‌م رۆژی ده‌نگدان بكه‌نه جه‌ژن و له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتری خواردن و چێشتی جه‌ژن درووست بكه‌ن و جل و به‌رگی كوردی بپۆشن و دواتر بڕۆن و به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.