به‌رپرسێكى باڵاى پارتى به‌ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1 ى 10 ى 2018 ، شاندێكى باڵاى پارتى ده‌گاته به‌غدا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆماری عێراق
به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى ڕاشیگه‌یاند ، پۆستى سه‌رۆك كۆمار پشكى كورده ده‌بێت له‌ڕێگاى فراكسیۆنه كوردیهكانى به‌غداوه ئه‌و پۆسته یه‌كلا بكرێته‌وه
ڕاشیگه‌یاند ئێمه وه‌ك پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پاڵێوراومان د. فواد حوسێنه بۆ ئه‌م پۆسته ، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانیش به‌رهه‌م سالح كاندیدیانه ، پێویسته له‌نێو فراكسیۆنه كوردیه‌كان یه‌كێك له‌م كاندیده هه‌ڵبژێردرێت زۆرینه‌ى ده‌نگ كێ به‌ده‌ستى هێنا پاڵێوراوى كورد ده‌بێت بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆماری عێراق
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.