Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:47

جێگری به‌رپرسى ده‌زگای هه‌ڵبژاردنى پارتى: 40 تا 45 کورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ست ده‌هێنین

پارتى براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستانه‌
کوردستان TV
100%


هاوار محه‌مه‌د جێگری به‌رپرسى ده‌زگای هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌لێدوانى بۆ كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند: پارتى  40 تا  45 كورسى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ده‌ست ده‌هێنێت .


ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كانى پارتى به‌ڕێژه‌یه‌كى هه‌ره‌به‌رز له‌پێش لایه‌نه‌كانى دیكه‌دایه‌ .

ڕاشیگه‌یاند: پارتى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى  كوردستان له‌پله‌ى یه‌كه‌مدایه‌ و  له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كانى پارتى 12 هه‌زار ده‌نگ زیادی كردووه‌ و زیاتر له‌ 100 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستى هێناوه‌  ، له‌سنوری لقی 16ى ده‌وروبه‌ریش 71123ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌ .
 
هاوار محه‌مه‌د ڕاشیگه‌یاند: پارتى  له‌ ڕێژه‌ى %50 ى ده‌نگه‌كان  زیاتر  %43 ی به‌ده‌ست هێناوه‌ .


شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.