Erbil 28°C یەکشەممە 15 ئەیلوول 03:35

سه‌رۆکی لیستی پارتی: 40 کورسى په‌رله‌مانمان تێپه‌ڕاند

ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ستهاتووه‌
هێمن هه‌ورامی  سه‌رۆكی لیستی پارتی
کوردستان TV
#7
100%

"هێمن هه‌ورامی"  سه‌رۆكی لیستی پارتی، له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پارتی و هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌رۆك بارزانی و جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی پارتی و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆكی لیستی پارتی ڕایگه‌یاند كه‌وا پارتی 40 كورسی په‌رله‌مانی تێپه‌راندووه‌ و چاوه‌ڕێی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كورسییه‌كانیش ده‌كه‌ین.

له‌ په‌یامێیكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكی لیستی پارتی ڕایده‌گه‌ێنێت: سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پارتی و كوردستان زۆر پیرۆزه‌.

 له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پارتی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ گه‌رمی له‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و تێكڕای كادرو ئه‌ندام و لایه‌نگرو جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی پارتی و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ، پیرۆز ده‌كه‌م.

سه‌رۆكی لیسنتی پارتی ده‌ڵێت: سه‌ركه‌وتنی لیستی 183 به‌ ده‌نگێكی زۆر و شایسته‌، به‌ پێی ئه‌نجامه‌ نافه‌رمیه‌كان، پارتی به‌ربه‌ستی 40 كورسی ناو په‌رله‌مان تێپه‌ڕاندووه‌ و به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌، ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ستهاتووه‌.

هێمن هه‌ورامی ده‌شڵێت: له‌ ناخی دڵمه‌وه‌، سوپاسێكی زۆر بۆ جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی پارتی له‌ سه‌رانسه‌ری كوردستان، كه‌ وه‌ك كاندیدی ژماره‌ یه‌ك و سه‌رۆكی لیستی پارتی ، متمانه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌تان پێبه‌خشیم و له‌ به‌رده‌م یار و نه‌یاری پارتیدا سه‌ربه‌رز و سه‌رفرازتان كردین. پشتیوان به‌ خوای گه‌وره‌، دواتر ورده‌كاری ژماره‌كانی تێكرای ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌.

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆكی لیستی پارتی ڕایگه‌یاندووه‌: ده‌مه‌وێت سوپاسێكی زۆرم ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی بكه‌م، وێڕای هه‌ندێ كه‌م و كوڕی، سه‌ركه‌وتووانه‌ و پیشه‌ییانه‌ كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌ برد. سوپاسێكی زۆر زۆر بۆ ئازیزانی وڵات، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، كه‌ ئارامی و سه‌قامگیری پرۆسه‌كه‌یان پاراست. سوپاسی زۆر بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌ به‌ڕێزه‌كان كه‌ به‌شداری هه‌لبژاردن بوون و پێكه‌وه‌ ، سه‌ركه‌وتنی كوردستانمان تۆمار كرد و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان سه‌رخست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.