Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 02:46

به‌رپرسى لقی 2ى پارتى: له‌ هه‌ولێر 12 هه‌زار ده‌نگمان زیادی کردووه‌

پارتی به‌ڕێژه‌یه‌كى هه‌ره‌به‌رز ده‌نگه‌كانى له‌پێش لایه‌نه‌كانى دیكه‌دایه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌حمه‌د كانى به‌رپرسى لقی 2ى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند: پارتى له‌ هه‌ولێر 12 هه‌زار ده‌نگی زیاد كردووه‌ ، ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ ڕێژه‌ى %5 ى ده‌نگه‌كان كه‌ له‌چاو هه‌ڵبژاردنى پێشووی په‌رله‌مان ده‌نگه‌كانمان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ .

ئه‌حمه‌د كانى ڕاشیگه‌یاند: پارتى ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كانى له‌ سه‌نته‌ری هه‌ولێر زیادی كردووه‌ ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كى دڵخۆشكه‌ره‌ بۆ ده‌نگه‌كانى پارتیمان .

به‌پێى ئه‌نجامه‌ نافه‌رمیه‌كان پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ پله‌ى یه‌كه‌م دێت له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ ڕێژه‌یه‌كى هه‌ره‌به‌رز له‌ پێش لایه‌نه‌كانى دیكه‌دایه‌ تا ئێستا 42 كورسى به‌ده‌ست هێناوه‌ .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.