له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، مه‌كته‌بی سیاسی یێكهتی نیشتیمانی كوردستان له باره‌ی كاندید بوونی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه بۆ پوستی سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت ، داوا له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كورد ده‌كات له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ به به‌رهه‌م ساڵح بده‌ن بۆ وه‌رگرتنی پوستی سه‌رۆك كوماری عێراق
له نوسراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی دا هاتووه كه ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژیردرێت نه‌ك له لایه‌ن فراكسیۆنه كوردییه‌كانه‌وه ، ئه‌مه‌ش ده‌كاته پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی هێرو ئیراهیم ئه‌حمه‌د كه رایگه‌یاندبوو پێویسته كاندیدی سه‌رۆك كۆمار له ناو فراكسیۆنه كوردییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق یه‌كلایی بكرێته‌وه .
شایه‌نی باشه پارتی دیموكراتی كوردستان فوئاد حوسێنی به فه‌رمی وه‌ك كاندیدی سه‌رۆك كۆماری عێراق راگه‌یاندووه
نه‌سرین مزووری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.