Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:13

به‌رپرسێکى کۆمیسیۆن : سه‌ندوقه‌کانى ده‌نگدان له‌ده‌ستى لایه‌نه‌نێکى دیاری کراوى سلێمانى دایه‌ و ده‌ستکاری ده‌نگه‌کان ده‌کرێت

هیچ دایتایه‌كى شاری سلێمانى نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ كۆمسیۆن
کوردستان TV
100%


 سیاح كوره‌چى ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند ، هێزێكی ئه‌منی له‌شاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر سندوقی به‌شێك له‌بنكه‌كانی ده‌نگداندا گرتووه‌، ده‌نگی به‌شێك له‌سندوقه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی سیاسی گۆڕانكاریی تێدا ده‌كرێت 

به‌رپرسه‌كه‌ى كۆمیسیۆن ڕاشیگه‌یاند له‌پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ كۆمیسیۆنی سلێمانى په‌یوه‌ندی پچراوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر  تا ئه‌م به‌یانیه‌ش هیچ دایتایه‌كى شاری سلێمانى نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ كۆمسیۆن 


به‌پێى زانیاریه‌كان كه‌ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ سه‌ندوقى به‌شێك له‌ده‌نگدانه‌كانى بنكه‌كان له‌لایه‌ن هێزێكى ئه‌منى ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه‌ و له‌ژێر كۆنتڕۆلی  ئۆفیسى سلێمانى دا نه‌ماوه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكى دیاری كراو ده‌ست كاری ده‌كرێت 

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.