له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە بەشێک لەشارو شارۆچکەکان بۆدەربڕینی شادی تەقەیەکی زۆر دەکرێت و بەو هۆیەوە لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار چوار هاوڵاتی برینداربوون ، لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار چارەسەری پێویستیان بۆدەکرێ و باری تەندروستیان جێگیرە.
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌پێشووتر داوامان له‌هاوڵاتیان كردبوو پابه‌ند بڕیاره‌كانمان بن كه‌له‌كاتى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان تەقەی خۆشی نه‌كه‌ن بۆئەوەی هیچ لایەک زیانی بەرنەکەوێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.