له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت داوالە هاوڵاتیانی خۆشەویستی دەڤەری گەرمیان دەکەین کەشادی و ھاونیشتمانیانی سنوره‌كه‌مان ئاگادار دەکەینەوە لەکاتى ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی پرۆسەى هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا،پەنا نەبەنە بەر تەقەکردن ،داواش لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی دەڤەری گەرمیان دەکەین کەشادی و خۆشیەکان بەڕێگایەکی شارستانی دەرببڕن وبۆئەوەی ئارامی لەهیچ لایەکمان تێک نەچێت .
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، شادییەکان بە تەقەکردن دەرمەبڕن لەپێناو سەلامەتی هه موولایەک، هەرلێرەشەوە ئاگادارتان دەکەینەوە مەفرەزەکانمان لەنێو شار بڵاوەیان پێکراوە هەرکەسێک بەچەکەوە یان لەکاتی تەقەکردندا بگیرێت . دەست بەسەرچەکەکەیدا دەگیرێ و خۆشی دەستگیر دەکرێت و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.