Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:57

کۆمسیۆن: پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ هه‌ولێر نموونه‌یی بوو

تایبه‌ت سنووری پارێزگای هه‌ولێر
کوردستان TV
#7
100%


فه‌رمانگه‌ی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ڕاسته‌ هه‌ندێك گرفت هه‌بوون كه‌ پێوه‌ندییان به‌ فه‌رمانبه‌رانی ئێمه‌وه‌ هه‌بووه‌ و هه‌ندێكیان په‌لامار دراون، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی كوردستان، چاره‌یان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌ گشتی ده‌توانین بڵێین، پڕۆسه‌یه‌كی نموونه‌یی و سه‌ركه‌وتوو بووه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئارام برادۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ هه‌ولێر، زیاتر له‌ ١،٠٣٦هه‌زار بۆیان هه‌بووه‌ ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام له‌و ڕێژه‌یه‌ زیاتر له‌ 673 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان كردووه‌، واته‌ ٥٨،٥٧% هاووڵاتیان ده‌نگیان داوه‌.

برادۆستی گوتی، ئێستا كارمه‌ندانی كۆمسیۆن له‌ پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانن و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ فۆڕمه‌كانی پێوه‌ست به‌ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان به‌رێوه‌ ده‌برێ.
ئارام برادۆستی ده‌ڵێ، به‌گوێره‌ی یاسا ده‌بێ له‌ 72 كاتژمێری داهاتوودا ڕێژه‌ی به‌رایی هه‌ڵبژاردن بڵاو بكه‌یه‌نه‌وه‌.

هاوكات سوپاسی كوردستانیان و تایبه‌ت سنووری پارێزگای هه‌ولێری كرد، به‌وه‌ی كه‌ به‌ هاوكاریی ئه‌وان و به‌ پشتبه‌ستن به‌و ڕێكارانه‌ی كۆمسیۆن پڕۆسه‌یه‌كی نموونه‌یه‌یییان تێپه‌ڕاندووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، ڕاسته‌ هه‌ندێك گرفت هه‌بوون كه‌ پێوه‌ندییان به‌ فه‌رمانبه‌رانی ئێمه‌وه‌ هه‌بووه‌ و هه‌ندێكیان په‌لامار دراون، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی كوردستان، چاره‌یان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌ گشتی ده‌توانین بڵێین، پڕۆسه‌یه‌كی نموونه‌یی و سه‌ركه‌وتوو بووه‌.

ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رپێچی هه‌بووه‌، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و گوتی، له‌وباره‌یه‌وه‌ چاوه‌ڕێی سكاڵای تۆماركراو ده‌كه‌ن و كۆمسیۆن له‌به‌ر ڕۆشنایی سكاڵا و ڕێكاره‌ یاساییه‌كان مامه‌ڵه‌ ده‌كات.

ڕێژه‌ی به‌شداریی له‌ شاری هه‌ولێری، به‌ ڕێژه‌ی به‌شداریی له‌ وڵاتانی پێشكه‌وتوو وه‌سف كرد و گوتی ده‌كرێ بڵێین باش و دیموكراسیانه‌یه‌.

له‌باره‌ی په‌سندكردن و نه‌كردنی ئه‌نجامه‌كانیشه‌وه‌ له‌ لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسییه‌وه‌ گوتی، لایه‌نی پێوه‌ندیدار هه‌یه‌، كۆمسیۆن و ده‌سته‌ی دادوه‌رانن، له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ بڕیاری لێ ده‌ده‌ن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان له‌ لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسییه‌وه‌ هیچ كاریگه‌ری به‌سه‌ر پڕۆسه‌كه‌ و ئه‌نجامه‌كانی نابێ.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30ی ئه‌یلوول پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ چوار پارێزگای هه‌رێم هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رێوه‌چوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.