هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " په‌یوه‌ند جاف " كۆتایی به كاره‌كانی نوێترین كاری هونه‌ری خۆی كه بریتییه له ئه‌لبوومێكی گۆرانی هێنا و به‌م نزیكانه بڵاویده‌كاته‌وه .
په‌یوه‌ند جاف،له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا ئاشكرایده‌كات ، دوای چه‌ند ساڵێك سه‌رقاڵبوون و خه‌ریك بوون بۆ ئامادهكردهكردنی به‌رهه‌مێكی هونه‌ری تازه كه خۆی له ئه‌لبوومێك ده‌بینێته‌وه ، كاره‌كانی ئه‌و ئه‌لبوومه تازه‌ی كۆتایی پێهات .
ئه‌م گۆرانیبێژه له ساڵی 1968 له هه‌ڵه‌بجه له دایك بووه و یه‌كێكه له گۆرانیبێژه دیاره‌كانی كورد ، له ساڵی 1992 یه‌كه‌م كلیپی گۆرانی خۆی له ژێر ناوی " ئاخر كه‌ی دێ " بڵاوكرده‌وه ، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌لبووم و گۆرانی و ڤیدیۆكلیپی تۆماركراوی هه‌یه و 18 ساڵه له وڵاتی سوید ده‌چی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.