سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو و گوتیشی، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆ نموونه‌یه‌كی جوانی له شه‌فافیه‌ت و پاكی نیشانی هه‌موو جیهاندا.
له زنجیره تویتێكدا ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی دووپاتیكرده‌وه، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو و گوتیشی، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی جوانی له شه‌فافیه‌ت و پاكی نیشانی هه‌موو جیهاندا و به‌وبۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
پیرۆزبایی لە تەواوی خەڵکی کوردستانی خۆشەویست و سەرکردایەتییە سیاسییەکەی ئەکەم، بە بۆنەی سەرکەوتنی بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردن، هیوادارم لە ڕۆژانی داهاتودا چارەسەری تەواو بۆ سەرجەم کێشەکانی نیوان هەرێم وناوەند بێتە ئاراوە كه یەکپارچەیی خاکی عێڕاق پارێزێت.
هه‌ر له زنجیره تویتێكدا هاتووه ئەمڕۆ ئێمەو هەموو جیهان، ئەزموونێکی هەڵبژاردنی شەفاف و خاوێنمان بینی، کە پایەکانی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان جێگیرتر دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.