بریاره سینەماکاری کوردی ڕۆژهەڵات " شاهۆ محموودی " به کورتە فیلمی دێکۆمێنتاریی "Chiman"به‌شداری له شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی لێسڤۆس- میتیلینی لە یۆنان بكات .
كورته فیلمی چیمه‌ن له لایه‌ن " محه‌مه‌د محه‌مه‌دی " كاری وێنه‌گرتن و ده‌نگی بۆ ئه‌نجامدراوه و هه‌ریه‌ك له " رزگار عه‌زیز پوور ، ماریا پێسلی و رامیار حوسێنی " وه‌ك یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر كاریان له فیلمه‌كه كردووه و " شه‌یدا مسته‌فا " كاری مۆنتاژی بۆ ئه‌م كورته فیلمه ئه‌نجامداوه .
ناوه‌رۆكی فیلمی دیكۆمێنتاری چیمه‌ن چیرۆکی ژنێکە بەناوی "چیمەن" کە کاتی خۆی خەتەنە کراوە و باس لە چۆنیەتیی ژیانی لەگەڵ هاوسەرەکەی و ئازارەکانی ئەم ڕووداوە لە ژیانیدا دەکات ، هه‌روه‌ها باس له چۆنیەتیی و ڕەوشەکانی خەتەنەی ژنان لە وڵاتە ئاسیایی و ئافریقاییەکان دەکات .
ده‌رهێنه‌ری كوردی رۆژهه‌ڵات " شاهۆ مه‌حموودی " تاكه ده‌رهێنه‌ری كورده له‌م فێستیڤاڵه به‌شدارده‌بێت و فیلمه‌كه له لایه‌ن کۆمپانیای STORYDOCوە بەرهەم هێنراوە .
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره خەڵکی مەریوانە و پێشووتر بە چەندین بەرهەمی شانۆیی لە ڕۆژهەلات و باشووری کوردستان و شاری "ئاتێن" بەشداریی کۆمەڵێک فێستیڤاڵ بووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.