Erbil 11°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:51

بێستوون فایەق: ژمارەیەکی زۆری ڕەگەزنامە و ناسنامە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە ساختە درووست کراون

رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی دوو به‌ به‌تاڵی بردراوه‌ن
کوردستان TV
#7
100%


لایه‌ن و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان له‌ سنوورى سلێمانى و ئیداره‌ى راپه‌ڕین و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و كۆیه‌ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌ ساخته‌كارى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ژمارەیەکی زۆری رەگەزنامە و ناسنامە لە بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی بردراون.

پەرلەمانتاری گۆڕان ئاشکرای کرد، شەوی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆری ڕەگەزنامە و ناسنامە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە ساختە درووست کراون.

بێستوون فایەق، پەرلەمانتاری گۆڕان  لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسینێکی بە ناونیشانی (گاڵتەجاڕی نەک هەڵبژاردن) بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد: ئەمشەو ژمارەیەکی زۆر (رەگەزنامەی عێراقی) و (هویه‌ احوال مدنی)ی پڕ نەکراوە لە بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی دوو کە تایبەتە بە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بارەگاکەی لە کەلار، براوە.

ئەوەشی نەشاردەوە کە شەوی ڕابردوو چەند ئەفسەرێک کلیلی ئەو ژوورانەیان کە بەڵگەنامەکانی تێدایە، لە کارمەندەکانی بەشەکە وەرگرتووە و ھەموو بەڵگەکانیان بردووە، ئەمەش “مەترسییەکی ئێجگار گەورەیە و لە ئێستاوە ھەڵبژاردن نەک تەنیا دەخاتە ژێر پرسیارەوە، بەڵکو پێناسەکەشی لە کوردستان لە بنەمای دیموکراسییەوە دەگۆڕێ بۆ گاڵتەجاڕی”.

بێستوون فایەق دەڵێ ئەوان بە فەرمی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراقیان لەم “ئابڕووچوونە” ئاگادار کردووەتەوە.

پێشتر بەڵگە و زانیارییەکان ئەوەیان سەلماندووە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵێکی چڕی ساختەکاری لە شاری سلێمانی ئەنجام داوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.