لە سنووری گەرمیان ھەڕەشە لە کادیرانی پارتی دەکرێت و بەرپرسی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە گەرمیان دەڵێ، ناوی ژمارەیەکی بەرچاوی دەنگدەری پارتی لە لیستی پێش بنکەکانی دەنگدان سڕاوەتەوە، کەچی ناویان لە لیستی ناو بنکەدا ھەیە.
ڕه‌هێڵ جاف، به‌رپرسی ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى لقى 22 ى گه‌رمیانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ 30/9/2018 له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان هه‌ندێ پێشێلكاری كراون، وه‌كو بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزى سه‌ربازى به‌چه‌كه‌وه لهدهوروبهرى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان، له‌هه‌ندێ ناوه‌ندیش به‌رپرسی ناوه‌نده‌كه نزیكه‌ى نیو كاتژمێر ڕێگه‌ى به هاووڵاتیان داوه ته‌نها به پێناسی بارى شارستانى ده‌نگیان داوه.
به‌رپرسی ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى لقى 22 ى گه‌رمیانى پارتى، ئەوەشی خستە روو، کە له‌ڕێگه‌ى ژماره ته‌له‌فۆنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن له نوێنه‌رانى پارتى كراوه، له ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان كه ڕێگرن له‌ئه‌نجامدانى ساخته‌كاری، فۆرمى ژماره 10شیان پێ‌نادرێت تا سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
جه‌ختیشی کردەوە، کە به‌هۆى كه‌مى ڕێژه‌ى ده‌نگدان له گه‌رمیان، لایه‌نێكى سیاسی ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بووه پێشێلكاری بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.