Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 14:47

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بلاوکرده‌وه‌

یەکێتیی لە سلێمانی ساختەکاری کردەوە
کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لەسەر ساختەکارییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بڵاو کردەوە.

لەو ڕاگەیاندراوەدا ئاماژە بەو پێشێلکارییانە درا کە لە سلێمانی و لەلایەن حزبێکی کوردستانەوە هەوڵیان بۆ دراوە. هاوکات پشتیوانیش بۆ کۆمسیۆن و ڕێنمایی و بڕیارەکانی کۆمسیۆن دووپات کراوەتەوە.

لە پرێس کۆنفرانسێکدا عەتا شێخ حەسەن، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە کە ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە، وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و ڕایگەیاند: ”هەر هێزێکی سیاسی بیەوێ بە تەزویر دەنگی خەڵک بەرێت، دواتر خزمەتی خەڵک ناکات. 

دوای ئەو بەیاننامەیە ئێمە ڕێ لەو پێشێلکارییانە دەگرین، ناکرێ کارمەندی کۆمسیۆن دەربکرێ و خەڵکی بخرێتە شوێنی و دەنگ بدرێ، ئەمە پرۆسەی دەنگدان نییە و هەر هێزێکی سیاسی بێڕێزی بە ئیرادەی خەڵک بکات، هێزێکی ترسنۆکن و خەڵک سزایان دەدات. 

دووپاتیشی کردەوە ، کە لە سلێمانی ئاژاوەیەکیان درووست کردووە و هێزی ئەمنی چاودێریی هەڵبژاردنی کردووە، بۆیە ڕێژەی بەشداریی خەڵک لە سلێمانی کەم بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.