وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، کە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق باشترین کاندیدە.
بێرنارد کۆشنێر، سیاسەتمەدار و وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا بە کوردستان 24ی راگەیاندووە، فواد حوسێن کەسێکی زۆر زیرەکە و ئاشنایی نێودەوڵەتی زۆرە.
بێرنارد کۆشنێر، کە دۆستێکی دێرینی گەی کوردستانە و لەسەردەمی شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی کوردستانیش لە سەدەی رابردوو چەندین جار سەردانی سەرکردایەتیی شۆڕشی کردووە، پێی وایە فواد حوسێن ”کەسێکی زۆر دڵسۆزە بۆ کوردستان و گەلی کورد“.
ئەو سیاسەتمەدارە فەرەنسییە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە 45 ساڵە ئاشنایەتیی لەگەڵ گەلی کوردستان و سیاسەتمەدارەکانی هەیە، بۆیە گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی ” باشترین کەسایەتییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق“.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.