بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە بەوە دەدات، کە یەکێتی ژمارەیەک خەڵکی لە کەرکووکەوە بۆ چەمچەماڵ گواستووەتەوە، تاوەکو دەنگ بدەن.
د. کەمال کەرکووکی، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە باسنیوزی ڕاگەیاند" خەڵکێکی زۆر لە شوێنەکانی دیکە و بەتایبەت لە کەرکووکەوە ھێنراونەتە ناو شارۆچکەی چەمچەماڵ و جێگیر کراون، ھەروەھا ھاتوچۆش لەو نێوانەدا ھەیە“.
بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی، داوای لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی کرد، کە ھەر پێشێلکارییەک بەرامبەر ڕێنماییەکانیان کرا، لێپرسینەوە بکات.
ئەو بەرپرسەی پارتی، خۆشحاڵی خۆی بۆ بڕیارەکەی کۆمیسیۆن لەبارەی بردنی دوو بەڵگەنامەی فەرمی دەربڕی و گوتیشی” ئەوانەی لێرە و لەوێ لێدوان دژی بڕیارەکەی کۆمسیۆن دەدەن، سەلمێنەری ئەوەن کە بەنیازی ئەوە بوون کە کاری ناتەندروست بکەن“.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.