Erbil 11°C شەممە 21 کانونی یەکەم 18:11

چاودێرێکی لیستی بەرەو ئیسلاح له‌ سلێمانى ده‌ستگیرکرا

لایه‌نێكى سیاسى ده‌یه‌وێت ساخته‌كارى بكات
کوردستان TV
100%

ماموستا نەوزاد بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی بزوتنەوەى ئیسلامى له‌ لێدوانێكدا به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند" ئه‌مرۆ لە قوتابخانەی ڕۆژ لە شارى سلێمانی پێنج کەسى نه‌ناسراو لە چاودێرێکی لیستی بەرەو ئیسلاحیان داوەو دواتر هێزێکی ئەمنی ناوچه‌كه‌ چاودێرەکەیان بردووەو دەستگیریان کردووە.

وتیشى" هۆكارى لێدان و ده‌ستگیركردنى چاودێره‌كه‌یان له‌ لایه‌ن هێزی ئه‌منییه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ گه‌رانده‌وه‌، كه‌ دوا نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ هه‌لمه‌تێكى چروپر بۆ ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى له‌و قوتابخانه‌یه‌و چه‌ندین بنكه‌ى ترى ده‌نگدان له‌ لایه‌ن لایه‌نێكى سیاسییه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و چاودێرانى سه‌ربه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى تر، رێگریان له‌ ساخته‌كارى كردووه‌، بۆیه‌ ئه‌و هێزه‌یه‌ كێشه‌ بۆ چاودێران دروست ده‌كه‌ن و یه‌كێك له‌ چاودێره‌كانى سه‌ربه‌ لیستى به‌روه‌ ئیسلاح ده‌ستگیركردووه‌و تاكو ئێستاش ئازاد نه‌كراوه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.