Erbil 10°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 19:05

کۆمسیۆن: ماوه‌ى ده‌نگدان درێژناکرێته‌وه‌

هه‌ر بنكه‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێت ده‌نگه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه‌ هه‌ژمار ناكرێت
کوردستان TV
#7
100%


كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لەو ماوەیەی کە دیاریان کردووە پڕۆسەی دەنگدان کۆتایی پێ دێت و درێژناكرێته‌وه‌.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ئەیلول، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی بەوە کرد، تا کاتژمێر6ی ئێواره‌ هاووڵاتییان ده‌توانن ده‌نگبده‌ن، به‌ڵام دوای ئه‌و كاته‌ مافی ده‌نگدانیان نامێنێت، چونكه‌ ماوه‌ی ده‌نگدان درێژ ناكرێته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌ر بنكه‌یه‌ك پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن نه‌بێت ده‌نگه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه‌ هه‌ژمار ناكرێت.

هەر لە کۆنگرەکەدا کۆمسیۆن رونیشیکردەوە، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ بڕیاره‌كانماندا رونادات و بڕیاره‌كانیشمان گشتگیره‌ و بۆ هه‌موو كوردستانه‌ نه‌ك شار و ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو.

كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم ئەوەشی خستەڕوو، ده‌نگده‌ر ده‌توانێت به‌ كارتی نیشتمانی و پاسپۆرت ده‌نگبدات و  ناسنامه‌ی باری كه‌سی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی واتا هه‌ردووكیانی پێبێت و ئه‌سڵی بن و كۆپی ده‌نگی پێنادرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.