Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 21:03

قائیمقامی چۆمان : تۆپبارانه‌که‌ى ئه‌مڕۆی کۆماری ئیسلامى ئێران هیچ زیانى نه‌بووه‌ و ناوچه‌که‌ ئارامه‌

دوو تۆپیان بە ئاراستەی کوێستانەکانی حاجی ئۆمەران هاویشتوون
کوردستان TV
100%


ئەحمەد قادر، قائیمقامی چۆمان بە کودستان تی ڤی ڕاگەیاند پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دوو تۆپیان بە ئاراستەی کوێستانەکانی حاجی ئۆمەران هاویشتوون، ئەو ناوچەیەی تۆپەکانی بەرکەوتووە هیچ کەسێک لە مەڕدار و جوتیاری تێدا نیشتەجێ نییە و بۆردومانەکەش هیچ زیانی نەبوە.

دەربارەی بۆردومانکردنی ئەو ناوچەیەش بە فڕۆکەی جەنگی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، قائیمقامی چۆمان ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە. گووتی: تەنها دوو گولە تۆپ بەناوچەیەکی کوێستانی چۆڵ کەوتوون و هیچ زیانی نەبووە. ئێستاش ناوچەکە ئارامە.

كه‌ریم سمكۆ 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.