Erbil 10°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 18:41

 به‌ڤیدیۆ.. منداڵێکی هندی به‌ چوار قاچ و دوو ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ له‌دایک بوو

له‌ ملیۆنێك منداڵدا ته‌نها یه‌ك منداڵ به‌م جۆره‌ له‌دایك ده‌بێت
کوردستان TV
100%

ماڵپه‌ڕی ده‌یلی ستار بڵاویكرده‌وه‌، له‌ شاری گوراكبۆر له‌ ناوچه‌ی ئۆتار پرادیش كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری هندستانه‌وه‌ كه‌ هه‌زار و 200 كیلۆمه‌تر له‌ باشوری رۆژئاوای نیوده‌لهییه‌وه‌ دووره‌ منداڵێكی هندی له‌دایكبووه‌ كه‌چوار قاچ و دوو ئه‌ندامی نێرینه‌ی هه‌یه‌.

 ئه‌و روداوه‌ وای له‌ دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌ی منداڵه‌كه‌ی تێدا له‌دایكبووه‌ چه‌ندین میل ده‌بڕن بۆ بینینی ئه‌و منداڵه‌ كه‌ ناویان لێناوه‌"موعجیزه‌ی خوایی"  ئه‌و منداڵه‌ هندییه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێسته‌ ناوه‌كه‌ی نازانرێت.

حاڵه‌تی منداڵه‌كه‌ ده‌گمه‌نه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌هۆی دووانه‌وه‌ بوبێت كه‌ یه‌كێكیان به‌ باشی گه‌شه‌ی نه‌كردووه‌، هه‌ر به‌وجۆره‌ منداڵه‌كه‌ ئێستا خاوه‌نی چوار قاچ و دوو ئه‌ندامی نێرینه‌یه‌.

شایانی باسه‌ پزیشكه‌كان حاڵه‌تی منداڵه‌كه‌ به‌ ده‌گمه‌ن داده‌نێن، به‌جۆرێك له‌ ملیۆنێك منداڵدا ته‌نها یه‌ك منداڵ به‌م جۆره‌ له‌دایك ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.