Erbil 10°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 19:05

رایه‌ن زینک: ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت گه‌مارۆى ده‌ریایى بخاته‌ سه‌ر رووسیا

رایه‌ن زینك سكرتیرى ناوخۆ و گه‌وره‌ بازرگانى ئه‌مریكا
رایه‌ن زینك: ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت گه‌مارۆى ده‌ریایى بخاته‌ سه‌ر رووسیا
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى (Exzaminer Washington)، رایه‌ن زینك سكرتیرى ناوخۆ و گه‌وره‌ بازرگانى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌مریكا ده‌توانێ گه‌مارۆى ده‌ریایى رووسیا بكات تا كۆنتڕۆڵى وزه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست بكات و نه‌هێلێت رووسیا ده‌ستبه‌سه‌ر بازارى وزه‌ بگرێت هه‌روه‌ك چۆن له‌ ئه‌وروپا كردوویه‌تى.

رۆژى هه‌ینى 28ى ئه‌یلول رایه‌ن زینك له‌ بۆنه‌یه‌كى پیشه‌سازى میواندارى كرابوو له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى به‌كاربه‌رى وزه‌ له‌ شارى پیتسبه‌رگ، رایه‌ن باسى بژارده‌یه‌كى كرد ده‌رباره‌ى كۆنتڕۆڵكردنى بازارى وزه‌ و هه‌روه‌ها له‌ نێو لێدوانه‌كه‌یدا هۆشدارى دایه‌ رووسیا و گوتى: " ئه‌مریكا تواناى هه‌یه‌، به‌ پشتوانى هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانمان رێگا ده‌ریاییه‌كان كراوه‌ و ئازاد بن، ئه‌گه‌ر پێویستش بكات وزه‌یان نه‌ڕوات بۆ بازاڕ گه‌مارۆى ده‌ریایى باشترین بژارده‌یه‌".

رایه‌ن زینك روونی كرده‌وه‌ ئابووریى رووسیا له‌سه‌ر تواناى فروشتنى وزه‌ وه‌ستاوه‌ و هه‌روه‌ها گوتی" بڕوام وایه‌ هۆكارى هه‌بوونى رووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌یه‌ ده‌یه‌وێت نێوانگیرى، بكات له‌ وزه‌ هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وان شوینى خۆیان كردووته‌وه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپا". 

هاوكات له‌ پرسیارێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ى رایه‌ن زینك كرابوو له‌سه‌ر پرسى ئێران، له‌ پرسیاره‌كه‌دا هاتبوو تۆ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌یت؟

رایه‌ن ئه‌وه‌ى ڕوون كرده‌وه‌ كه‌ بارودۆخه‌كه‌ زۆر هاوشێوه‌یه‌ و دوو رێگا هه‌یه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران، بژارده‌ى سه‌ربازى هه‌یه‌ كه‌من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم، و بژارده‌یه‌كى ئابوورى هه‌یه‌، بژارده‌ى ئابوورى له‌سه‌ر ئێران و رووسیا به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر یان كه‌م كاریگه‌رى ده‌بێت به‌سه‌ریان و ئێمه‌ش سوود له‌ وزه‌ و زیادكرنى وه‌ربگرین، ئێمه‌ ده‌توانین ئه‌نجامى بده‌ین چونكه‌ ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنى نه‌وت و گازه‌".

جێى ئاماژه‌یه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌ توندى دژایه‌تى پڕۆژه‌ى وزه‌ى رووسیا ده‌كات وه‌ك هێڵى بۆڕى " جوگه‌ى باكوورى 2 " بۆ ئه‌ڵمانیا به‌هۆى ئه‌و كاریگه‌ریه‌ى كه‌ به‌سه‌ر ئه‌وروپادا ده‌گه‌یه‌نێت. 

تره‌مپ ده‌یه‌وێت یه‌كێتى ئه‌وروپا گازى سرووشتى زیاتر له‌ ئه‌مریكا بكڕێت و هه‌مه‌جۆرى وزه‌ له‌ ناو بازاڕی كیشوه‌ركه‌ بكرێت و رووسیا دووربخاته‌وه‌. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز  

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.