Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 04:01

نه‌وزاد هادی: رێنماییه‌ نوێیه‌کانی کۆمسیۆن بۆ ره‌چاوکردنی ئه‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت و ره‌واندنه‌وه‌ی ساخته‌کارین

نه‌وزاد هادی: رێوشوێنی ئه‌منی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردن ره‌چاو كراون
نه‌وزاد هادی: رێنماییه‌ نوێیه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بۆ ره‌چاوكردنی ئه‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت و ره‌واندنه‌وه‌ی ساخته‌كارین
کوردستان TV
100%

نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن گوتی: دوای ڕووداوه‌كانی 2017 كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕوویاندا، ڕووداوی گه‌وره‌ ڕوویدا و ئه‌مڕۆش خه‌ڵكی كوردستان نوێنه‌ری خۆیان بۆ په‌رله‌مانی نوی هه‌ڵده‌بژێرن. 

نه‌وزاد هادی هه‌روه‌ها گوتی: رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم بۆ ده‌نگدانی گشتی بۆ ره‌چاوكردنی ئه‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت و ره‌واندنه‌وه‌ی ساخته‌كارین. 

هه‌روه‌ها گوتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ردمان هه‌بێت،‌ پێویسته‌ پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بین. 

هاوكات ئاشكراشی كرد، رێوشوێنی ئه‌منی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردن ره‌چاو كراون و له‌ بازنه‌ی یه‌كه‌م پۆلیس و له‌ بازنه‌ی دووه‌میش هێزه‌كانی ئاسایش به‌رپرسی پاراستنی ئاسایشن. 

گوتیشی، ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌خانه‌كان و ڕێڕه‌وه‌ سنوورییه‌كان كراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هاتوچۆ له‌ نێوان پارێزگاكاندا نییه‌ ئه‌وه‌ش له‌به‌ر سه‌لامه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.