Erbil 25°C یەکشەممە 15 ئەیلوول 03:18

نزیکه‌ی 2000 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆیی چاودێری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌ن

ئاسانكاری هاتنیان بۆ كراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

شۆڕش حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندن له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند:  نزیكه‌ی (2000) چاودێری نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی "یوئێن" نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان چاودێری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتی:  له‌ڕێگای كۆمسیۆنه‌وه‌ ئاگاداری بۆ لایه‌نه‌ نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نێردراوه‌ كه‌ كێ ده‌یه‌وێت چاودێری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بكات خۆی تۆمار بكات و ئاسانكاری هاتنیان بۆ كراوه‌.

گوتیشی: جگه‌ له‌(37) تیمی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی كه‌هاتونه‌ته‌ كوردستان به‌مه‌به‌ستی ڕوماڵی ڕۆژنامه‌وانیپڕۆسه‌كه‌، ( 30) تیمی نێوده‌وڵه‌تی كه‌(300) ئه‌ندامن به‌مه‌به‌ستی چاودێری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هاتونه‌ته‌ كوردستان، هه‌روه‌ها (143)تیمی نێوخۆ-یش له‌پارێزگا جیاوازه‌كان كه‌ نزیكه‌ی(1500) ئه‌ندام ده‌بن چاودێری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندن له‌ له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی گوت: ماوه‌ی مانگێكه‌ تیمه‌كانی(یوئێن) هاوكاری كۆمسیۆن ده‌كه‌ن له‌پێدانی ڕێنمایی و ئه‌مرۆش تیمه‌كانیان له‌پارێزگا جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێن و چاودێری به‌ڕێوه‌چونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.

شۆرش ‌حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی گوت: پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌م تیمه‌ نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆییانه‌ ڕاپۆرتی خۆیان ده‌نوسن له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێه‌وه‌چونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆیه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بونی چاودێری زیاتر به‌سه‌ر پڕۆسه‌كه‌وه‌ دڵنیایی زیاترده‌داته‌ هاوڵاتیان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌ر "شه‌فافیه‌ت"ی پڕۆسه‌كه‌، هاوكات بۆ كۆمسیۆنیش گرنگه‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردنه‌ كه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.