لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: تا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، هاتووچۆی نێوان شاره‌كان راده‌گیرێت و بازگه‌كانیش داده‌خرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر روونیشی كرده‌وه، هاتووچۆی نێوان شاره‌كان راده‌گیرێت و بازگه‌كانیش له نێوان شاره‌كان چ له هه‌رێمی كوردستان و چ له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، داده‌خرێن و تا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، ناكرێنه‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه هیچ به‌رپرس و هاووڵاتییه‌ك بۆی نییه له نێوان شاره‌كان هاتووچۆ بكات و داواش له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات له‌مڕۆوه‌وه هاوكارییان بكات.
ئه‌مڕۆ، 30ی ئه‌یلوول 2018، پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و لێژنه‌ی ئه‌منی پارێزگاكان له هه‌رێمی كوردستان، رێوشوێنی تایبه‌تییان گرتووه‌ته‌به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.