Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:38

جێگری سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌نگی دا

له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا
کوردستان TV
100%


 كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا جه‌عفه‌ر ئیمێنكی جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگی دا 

ئیسماعیل حه‌مید په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند  جه‌عفه‌ر ئیمێنكی له‌بنكه‌ى ئامه‌د  له‌پارێزگای دهۆك ده‌نگی دا  
كاتژمێر 8:00 ى به‌یانى ئه‌مڕۆ  یه‌كشه‌ممه‌ 30 ى ئه‌یلولی 2018 ، پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستى پێكرد 

له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان  5 هه‌زار و 932  وێستگه‌ى  ده‌نگدان دانراون بۆ ده‌نگده‌ران  ، له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان   773 كاندید له‌لیسته‌ جیاوازه‌كانى كێبڕكێى به‌ده‌ست هێنانى  كورسیه‌كانى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن  تێیدا  532 پیاو و  241 ئافره‌تن 


له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستان   2 ملیۆن و 914  هه‌زار و 992 كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌  

له‌پارێزگای هه‌ولێر   ملیۆنێك و 36 هه‌زار و 414 كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن ، له‌پارێزگای دهۆك  677 هه‌زار و 977 كه‌س ،  له‌سلێمانى   یه‌ك ملیۆن و  134 هه‌زار و 76 كه‌س ، له‌ هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید  66 هه‌زار و  16 كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن 
 
29 لیست و هاوپه‌یمانیه‌تى به‌شدارن له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان   كێبڕكێ له‌سه‌ر 111 كورسى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن

 

 

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.