Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 16:51

هه‌ولێر.. سه‌رجه‌م بنکه‌کانی ده‌نگدان به‌ ڕووی ده‌نگده‌ران کراونه‌ته‌وه‌ و پرۆسه‌که‌ش بێ گیرو گرفت به‌ڕێوه‌ده‌چێت

له‌ هه‌ولێر ملیۆنێك و 36 هه‌زار و 414 كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه‌
هه‌ولێر.. سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ ڕووی ده‌نگده‌ران كراونه‌ته‌وه‌ و پرۆسه‌كه‌ش بێ گیرو گرفت به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%

ئارام نه‌جمه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌ مه‌به‌ستی ده‌نگدان بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ ڕووی ده‌نگده‌ران كراونه‌ته‌وه‌ .

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی راشیگه‌یاند: پرۆسه‌كه‌ش له‌ شاری هه‌ولێر بێ كێشه ‌و گیروگرفت به‌ڕێوه‌ده‌چێت  هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند بنكه‌یه‌ك فۆڕمی ده‌نگدان كه‌میكردووه‌، به‌ڵام ئه‌و كێشه‌ به‌ زووترین كات چاره‌سه‌ر كرا .

ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ ده‌نگدانی گشتی 2 ملیۆن و 914 كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان مافی ده‌نگدانی هه‌یه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.