د. تاریق نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشى هه‌ولێر به‌مالپه‌رى كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند له‌ڕۆژى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى گشتى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ته‌واوى بنكه‌كانى ده‌نگداندا ئاسایش و ئارامی هه‌یه هاوڵاتیان بێ گرفت ده‌توانن به‌شداری پرۆسه‌كه بكه‌ن .
ڕاشیگه‌یاند به‌پێى ئه‌و پلانه ئه‌منییه‌ى داڕێژراوه ته‌واوى بنكه‌كان پارێزراون و ئاسایش تێدا بوونى هه‌یه بێ هیچ گرفتێك پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
كاتژمێر 8:00 ى به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30 ى ئه‌یلولی 2018 ، پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستى پێكرد
له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان 5 هه‌زار و 932 وێستگه‌ى ده‌نگدان دانراون بۆ ده‌نگده‌ران ، له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان 773 كاندید له‌لیسته جیاوازه‌كانى كێبڕكێى به‌ده‌ست هێنانى كورسیه‌كانى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن تێیدا 532 پیاو و 241 ئافره‌تن
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستان 2 ملیۆن و 914 هه‌زار و 992 كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه
له‌پارێزگای هه‌ولێر ملیۆنێك و 36 هه‌زار و 414 كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن ، له‌پارێزگای دهۆك 677 هه‌زار و 977 كه‌س ، له‌سلێمانى یه‌ك ملیۆن و 134 هه‌زار و 76 كه‌س ، له هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید 66 هه‌زار و 16 كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن ،
29 لیست و هاوپه‌یمانیه‌تى به‌شدارن له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كێبڕكێ له‌سه‌ر 111 كورسى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.