ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 30 ى ئه‌یلولی 2018، كاتژمێر 8ى به‌یانى، پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستى پێكرد .
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م هاووڵاتى له بنكه‌ى دیار به‌كر له هه‌ولێر ده‌نگى دا بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان .
دواتر له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له پرسیاری میدیاكاران باسى له چۆنیه‌تى هه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆك كۆماری عێراقى كرد و ڕایگه‌یاند: یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌رهه‌م سالح یان كاندید كردووه ، ئێمه‌ش وه‌ك پارتى فواد حوسێن مان كاندید كردووه .
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕاشیگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماری عێراق كه پشكى كورده ئێمه وامان پێشنیار كردووه له‌نێو لایه‌نه كوردیه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌ڵبژێردرێت .
ڕاشیگه‌یاند: هیوادارین یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به پێشنیاریه‌كه‌ى ئێمه ڕازی بێت ، با هه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆك كۆمار له‌نێو لایه‌نه كوردیه‌كان هه‌ڵبژێردرێت .
نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگه‌یاند: وه‌ك چۆن لایه‌نه سوننى و شیعه‌كان یه‌ك كاندیدیان هه‌یه بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران، با ئێمه‌ى كوردیش یه‌ك كاندیدمان هه‌بێت بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆماری عێراق .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.