Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 14:10

کۆمه‌ڵێک له‌ هونه‌رمه‌ندان درامای " سه‌مای ته‌رزە‌" به‌رهه‌م ده‌هێنن

مانگی دووی ساڵی داهاتوو كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت
کوردستان TV
100%


له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا درامای " سه‌مای ته‌رزه ‌" له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له‌ هونه‌رمه‌ندان و ئه‌كته‌رانی ناوداری شاری سلێمانی به‌ هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی كورد به‌رهه‌م ده‌هێنرێت وپه‌خشده‌كرێت .

 یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر و به‌رنامه‌ڕێژی دراماكه‌ " شوانه‌ جه‌زا " ئاشكرایده‌كات ، ئه‌م درامایه‌ له‌ نووسین و ده‌رهێنانی " كاروان ئاوات " ه‌ و ئێستا له‌ قۆناغی وێنه‌گرتندایه‌، هه‌روه‌ها دراماكه‌ له‌ 25 زنجیره‌ پێكدێت و بۆ مانگی دووی ساڵی داهاتوو كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت و پێشكه‌ش به‌ بینه‌ران ده‌كرێت .

ئه‌م درامایه‌ درامایه‌كی سه‌رده‌مییه‌ و باس له‌ ڕووداو و به‌سه‌رهاته‌كانی سه‌رده‌می ئێستا ده‌كات ، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هونه‌رمه‌ند و  ئه‌كته‌ری ناوداری شاری سلێمانی به‌شداری دراماكه‌ ده‌كه‌ن ، ئه‌كته‌ره‌ به‌شداربووه‌كان بریتیین له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ " ژیان ئیبراهیم، عه‌بدول حه‌مه‌جوان ، نیگار عوسمان، شه‌هێن جه‌مال، شه‌نگه‌ ته‌حسین، ئاواره‌ خان، مامۆستا كامه‌ران شێركۆ، شوان جه‌زا ، میران شێرزاد، فه‌رهاد ڕه‌سووڵ، پشتیوان عه‌بدوڵا، ڕێكان شایی، سازه‌، ڕێبواری حه‌مه‌ی سابیر، زانست لانه‌، شادیه‌  جه‌زا" و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی تریش .

جێی باسه‌ ، سه‌مای ته‌رزه‌ به‌ سپۆنسه‌ری گرووپی كۆگاكانی ته‌تلیساس به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و عه‌بدول حه‌مه‌جوان سه‌رپه‌رشتیاری گشتی دراماكه‌یه‌ و لۆكه‌یشنه‌كانیش له‌ سلێمانی، پێنجوێن، ئێران و ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌درێت .

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.