Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 13:43

چیڕۆکى ڕاسته‌قینه‌ى فیلمی کارتۆنى نێڵز چیه‌ ؟

له‌ ساڵى ١٩٠١ ده‌ستى به‌ نوسینى كتێبه‌كه‌ كرد و ٦ ساڵى خایاند
کوردستان TV
100%

نێڵز یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین و پر بینه‌رترین فیلمى كارتۆنى ئه‌نیمه‌یشن له‌ مێژوودا ، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا بیرمان له‌وه‌ نه‌كردۆته‌وه‌ چیڕۆكى ڕاسته‌قینه‌ى فیلم كارتۆنى نێڵز چیه‌ و نوسه‌ره‌كه‌ى كێیه وئامانجى ئه‌م فیلمه‌ كارتۆنه‌ چی بوو.

سیلما لاگیێرلۆف  (Selma Lagerlöf)نوسه‌رێكى به‌ ناوبانگى سویدیه‌ و نوسه‌رى ئه‌فلام كارتۆنى "  نێڵز و مۆرتۆن " ه‌ و كتێبه‌كه‌ى به‌ ناوى  (The Wonderful Adventures of Nils)ه ‌ ، فیلم كارتۆنه‌كه‌ش له ‌( ٥٢ ) ئه‌ڵقه‌ پێك هاتوه‌ و له‌لایه‌ن ستۆدیۆكانى پیرۆت (Studio Pierrot) له‌ ووڵاتى یابان له‌ ماوه‌ى ساڵانى ١٩٨٠ تا ١٩٨١ به‌رهه‌م هێنراوه ‌ .

وه‌زاره‌تى په‌ره‌ورده‌ى سوودی پاش چه‌ندین توێژینه‌وه‌ و ڕاپرسى و به‌ دواداچوون ، گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى زۆرترین كه‌وتنی قوتابیان له‌ وانه‌ى جوگرافیایه‌ ، منداڵانى سووید حه‌ز به‌ وانه‌ى جوگرافیا ناكه‌ن، زانیاری و وێنه‌كان سه‌رنج ڕاكێش بن لاى قوتابیان ، گرنگترین كاریش لاى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى سوید ئاشناكردنى قوتابیانی بوو به‌ جوگرافیا و سروشتى ووڵات ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش " سیلما " بۆ ئه‌م كاره‌ ڕاسپێردرا كه‌ كتێبیى جوگرافیا سه‌ر له‌ نوێ دابڕێژێته‌وه‌ .

سیلما له‌ ساڵى ١٩٠١ ده‌ستى به‌ نوسینى كتێبه‌كه‌ى كرد و سه‌فه‌رى بۆ ته‌واوى ناوچه‌كانى سووید كرد له‌ زستان و هاوین ، ماوه‌ى ٦ ساڵى خایاند و ساڵى ١٩٠٦ كتێبه‌كه‌ى پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كرد ، كتێبى جواگرافیاى سووید له‌ ڕێگاى چیڕۆكى نێڵزه‌وه‌ ته‌واوى كه‌ش و هه‌وا و شوێنى گرنى ووڵات به‌ قوتابیان ئاشنا ده‌كات  .

ئێستا پاره‌ى سویدی (٢٠ كرۆنى ) دیوێكى وێنه‌ى نێڵز له‌سه‌ره‌ و دیوه‌كه‌ى ترى وێنه‌ى سیلما، هه‌روه‌ها چیرۆكه‌كه‌ بۆ سه‌ر ١٢ زمانى جیهانى وه‌رگێڕدراوه‌ و فلم كارتۆنێكى لێ به‌رهه‌م هاتوه‌ و ده‌یان شه‌قام و پارك و شوێنى منداڵان له‌سه‌رانسه‌رى جیهان به‌ ناوى نێڵزه‌وه‌ نراوه‌  ، هه‌ر بۆ یاد خستنه‌وه‌ ، نێڵێز مرۆڤێكى ته‌واو بوو له‌به‌ژن و باڵا،به‌ڵام ساحیرێك لاشه‌ى بچووك ده‌كاته‌وه‌ و مۆرتۆن(قاز) ده‌یخاته‌ سه‌ر پشتى خۆى و گه‌رمیان و كوێستانى پێده‌كات و ته‌واوى ناوچه‌ و ژیانى خه‌ڵكى پێده‌ناسێنێت .

سیلما له‌ ساڵى ١٨٥٨ له‌ ناوچه‌ى مارباكا ،ڤارملاند له‌ سوید له‌ دایك بوه‌ و ساڵ ١٩٠٩ خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى وه‌رگرتوه‌ و یه‌كه‌مین ئافره‌تى سویده‌ كه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ى پێ به‌خشراوه‌ و ساڵ ١٩٤٠ له‌ هه‌مان ناوچه‌ى خۆى كۆچى دوایى كردوه‌ .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.