بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەكارهێنانی مۆبایل و ئامێری وێنەگرتن لەناو وێستگەكانی دەنگدان قەدەغەیە و دەشڵێت هەر فەرمانبەرێك سەرپێچی بكات، بێبەش دەكرێت لەو بڕە پارەیەی بۆی دابینكراوە.
ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، بەچاودێری راگەیاند: بەپێی ڕێكارەكانی كۆمسیۆن بەكارهێنانی مۆبایل و ئامێری وێنەگرتن قەدەغەیە لەناو وێستگەكانی دەنگدان و دەبێت فەرمانبەرانی كۆمسیۆن و بریكاری قەوارە سیاسییەكان ڕێگە نەدەن بەهیچ شێوەیەك ئەو كارە بكرێت.
ناوبراو، وتیشی بۆ فەرمانبەرانی كۆمسیۆن، هەر سەرپێچیەك بێبەشیان دەكات لەو بڕە پارەی كە بۆیان دابینكراوە، سەرەڕای لایەنە یاساییەكەی.
سبەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بهرێوهدهچێت دوێنی ههینی دهنگدانی تایبهت بهرێوهچوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.