Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 14:01

فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر پێشوازی لە شاندێکی باڵای هێلی ئاسمانیی سعودییە ده‌کات

یەكەم گەشتی هێڵی ئاسمانیی سعودییە لە فڕۆكەخانەی هەولێرەوە دەستپێبكات
کوردستان TV
#7
100%

هێڵی ئاسمانى سعوودی، له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتووه‌وه‌، به‌ فه‌رمى ده‌ست به‌گه‌شته‌كانى بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، ده‌كات.

وابڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا و لە رێوڕەسمێكدا هێڵی ئاسمانیی سعودییە یەكەم گەشتی لە فڕۆكەخانەی هەولێر دەستپێبكات.

تەلار فایەق بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر ڕایگەیاند: ڕۆژی 1ی 10ی 2018 پێشوازی لە شاندێكی باڵای هێلی ئاسمانیی سعودییە دەكەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد بڕیارە لە هەمان رۆژدا و لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومیی، یەكەم گەشتی هێڵی ئاسمانیی سعودییە لە فڕۆكەخانەی هەولێرەوە دەستپێبكات.

فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، به‌یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ گرنگه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و عێراق داده‌نرێت، كه‌ له‌ساڵى 2005 له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، دامه‌زراوه‌ و گه‌شتی بۆ چه‌ندین وڵات هه‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.