سبەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت دوێنی هه‌ینی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌رێوه‌چوو، به پێی ئه‌نجامه نافه‌رمیه‌كان لیستی 183ی پارتی ده‌نگی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
سبەی یەكشەممە 30/9/2018 دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت، دوێنی هه‌ینی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌رێوه‌چوو، لای خۆیه‌وه كۆمیسیۆنیش رایگه‌یاند پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت سه‌ركه‌وتووبووه.
شایه‌نی باسه بەپێی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەكان لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له ده‌نگدانی تایبه‌ت زۆرینەی دەنگەكانی بە دەستھێناوە.
لە دەنگدانی گشتی 2 ملیۆن و 914 ھەزار و 992 کەس لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە كە لە پارێزگاكان بەمشێیوەیە، لە ھەولێر ملیۆنێك و 36 ھەزار و 414 كەس مافی دەنگدانیان ھەیە و لە پارێزگای دھۆك 677 ھەزار و 797 دەنگدەر و لە سلێمانیش ملیۆنێك و 134 ھەزار و 760 دەنگدەر و لە ھەڵەبجە 66 ھەزار و 16 كەس مافی دەنگدانیان ھەیە.
بۆ ھەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمان، كۆمسیۆن ناوی ئەو كەسانەی سڕیووەتەوە كە تەمەنیان لە سەرووی 90 ساڵە و بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران سەردانی بنكەكانیان نەكردووە.
پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسی پێکدێت، لەو ژمارەیەشدا 11 کورسی بۆ پێکهاتەکان دابینکراوە، بەشێوەیەك کریستیانەکان 5 کورسی، تورکمانەکان 5 کورسی. بەپێی یاسا لە هەرێمی کوردستان رێژەی 31% بۆ ژنان لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.
دوێمی هه‌ینی رێككه‌وتی 28/9/2018 ھەڵبژاردنی تایبەت بەڕێوەچوو، ھێزەكانی پێشمەرگە و ھێزەكانی ناوخۆ لە شار و شارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان دەنگیاندا. بەپێی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەكان لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی دەنگەكانی بە دەستھێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.