Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 13:51

له‌ ئێران به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی کحووله‌وه‌  23 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

تا ئێستا 213 كه‌سيش ژه‌هراویبوون
کوردستان TV
100%

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ پارێزگای هورمزگانی ئێران به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كحوولی ساخته‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بۆ ٢٣ كه‌س به‌رزبوویه‌وه‌.

فاتمه‌ نه‌وروزیان، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری كۆلێژی پزیشكیی هورمزگان، ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ تا ئێستا 213 كه‌س له‌ پارێزگاكه‌ به‌هۆی كحوولی ساخته‌وه‌، ژه‌هراویبوون و بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌.

فاتمه‌ نه‌وروزیان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی 23 كه‌سی ژه‌هراویبوو، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش دۆخی ته‌ندروستییان ناجێگیره‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئیسنا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای هورمزگان، عه‌زیزوڵڵا مه‌له‌كی ئاشكرایكردووه‌ له‌دوای رووداوه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیان پێكردووه‌ و فرۆشیارانی خواردنه‌وه‌ی كحوولیی قاچاخ ده‌ستنیشانكراون.

عه‌زیزوڵڵا مه‌له‌كی باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ سێ كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی فرۆشتنی مادده‌ی كحوولی ساخته‌ ده‌ستگیركردووه‌.

له‌ ئێران فرۆشتنی مادده‌ كحوولییه‌كان و به‌رهه‌مهێنانی له‌لایه‌ن موسڵمانانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ و هه‌ربۆیه‌ مادده‌ كحوولییه‌كان له‌رێگه‌ی قاچاخه‌وه‌ ده‌برێته‌ ئه‌و وڵاته‌ و به‌شێكیشی له‌ ماڵه‌كاندا درووست ده‌كرێت.

به‌پێی یاساكانی ئێران، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خواردنه‌وه‌ی كحوولیی ده‌خۆنه‌وه‌، ده‌یكڕن یان ده‌یفرۆشن، به‌ره‌وڕووی سزای زیندانییكردن و جه‌ڵد لێدان ده‌كرێنه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.