نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی رێوره‌سمی خه‌ڵاتكردنی قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی ساڵی خوێندنی 2017-2018 رایگه‌یاند: ئێمه به زانست و خوێندن به ئامانجه‌كانمان ده‌گه‌ین و ته‌نها به خوێندن و زانست له تاریكی رزگارمان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌داهاتووشدا په‌روه‌رده له ئه‌وله‌وییه‌تی كاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی گوتی: داعش خه‌نجه‌رێكی نامه‌ردی بوو له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان درا و گه‌لی كوردستان گوزری نامه‌ردی زۆرتریشی بینیوه.
گوتیشی: ده‌بێ هه‌رێمی كوردستان له تاقی كردنه‌وه‌ی سیاسیش‌دا سه‌ركه‌وتووی یه‌كه‌م بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.