لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانی ڕایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی 28ی 9 2018 ، هێزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ ئاگادار كرانەوە لە بوونی كێشەیەكی شەڕ لەگوندی سەروچاوەی سەربە قەزای قەرەداغ و لە نێوان دوو بنەماڵەدا ، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا لە ماوەیەكی كەمدا كێشەكە كۆنترۆڵ بكرێت .
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەكانی ( 432 ،413 ) هێزەكانی پۆلیس 6 تۆمەتباری ڕوداوەكەیان دەستگیركرد و لە ئێستاشدا تۆمەتباران بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لەلایەن بەشی پۆلیسی قەرەداغەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.