شاره‌زایان به باشی ده‌زانن، له شه‌ودا ئۆتۆمبێله‌كان پڕ به‌نزین بكرێن، به تایبه‌تیش ئه‌و كاته‌ی كه پله‌ی گه‌رمی نزمه، بۆ ئه‌وه‌ی چڕیی به‌نزین به‌رز بێت، چونكه ئه‌و كاته‌ی كه پله‌ی گه‌رمی به‌رز دبێته‌وه، چڕیی به‌نزین كه‌م ده‌بێته‌وه، چڕی به‌نزینه‌كه نزم ده‌بێته‌وه و به‌مه‌ش بڕه به‌نزینێكی كه‌متر به پاره‌یه‌كی زیاتر له ئاستی خۆی ده‌كڕدرێت.
شاره‌زایانی بواره‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌نزین وه‌ك هه‌ر شله‌یه‌كی دیكه، له وه‌رز و كاتی سارددا ده‌چێته‌وه یه‌ك و چڕییه‌كه‌ی زیاد ده‌كات، به‌ڵام له وه‌رزه گه‌رم و كاته گه‌رمه‌كاندا چڕیی به‌نزینه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه ئامۆژگاری شۆفێران ده‌كه‌ن كه له شه‌ودا به‌زین له ئۆتۆمبێله‌كانیان بكه‌ن، به تایبه‌تیش له وه‌رزی هاویندا، چونكه به شه‌و پله‌ی گه‌رمی هه‌ندێك نزمتره و چڕیی به‌نزینه‌كه زیاتر ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌ی ڕۆژ كه چڕیی به‌نزینه‌كه كه‌م ده‌بێت و قه‌باره‌كه‌ی زیاتر له چڕییه ڕاسته‌قینه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش زیانی دارایی به شۆفێران ده‌گه‌یه‌نێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.