Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 00:08

واشنتن هۆشدارییه‌کی نوێ ده‌داته‌ بە هاووڵاتیانی له‌ عێراق

میلیشيا تائیفییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌مریكی و كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كان
کوردستان TV
100%

دوای بڕیاری داخستنی كونسولخانه‌كه‌یان له‌به‌سره‌، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هۆشدارییه‌كی نوێ ده‌داته‌ هاووڵاتیانی له‌ عێراق.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: هاووڵاتیانی ئه‌مریكی له‌ عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ رووبه‌رووی توندو تیژی و رفاندن ده‌بنه‌وه‌.

ده‌شڵێت: گڕووپه‌ تیرۆریستییه‌كان و توندڕه‌وه‌كان چالاكن له‌ عێراق و به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك هێرش ده‌كه‌نه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان.

 راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ میلیشيا تائیفییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌مریكی و كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق.

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.