دکتۆر بەشیر حداد جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە نوسینگەی تایەبتی خۆی پێشوازی لەچەند پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی سائیرون کرد ، لەسەرەتای دیدارەکە پەرلەمانتارانی سائیرون پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کرد بەبۆنەی وەرگرتنی ئەو پۆستەوە وهیواس سەرکەوتنیان بۆ بەرێزیان خواست لەم خولەی چورەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .
لەمیانەی دیدارەکە جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بە رۆلی بەرێز موقتەدا سەدر دا لە پرۆسەی سیاسی و ئەمن و ئاسایش و پێشکەش کردنی خزمەت گوزاری بۆ هاولاتیانی عێراقی بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی .
هەر لەدرێژەی قسەکانی دکتۆر حەداد ئاماژەی بەوەدا کەوا ئەرکی نشتیمانی دەکەوێتە سەر شانی هەمولایەنەکان بۆ پاراستنی عێراق بەو پێیەی کە ببینە چەترێک هەمو پێک هاتەکان لژێری بحەوێنەوە.
شوان عزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.