مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند كه چیدیكه له بینای كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری به‌سره خزمه‌ت پێشكه‌ش ناكرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی پۆمپیۆ سه‌باره‌ت كۆنسوڵخانه‌ی به‌سره ده‌ركرد.
ناوێرت باسی له‌وه كرد كه پۆمپیۆ بڕیاریداوه له بینای كۆنسوڵخانه‌ی به‌سره چیدیكه خزمه‌ت پێشكه‌ش نه‌كرێت و، رایگه‌یاند: باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تی ته‌واو به‌وانه‌ی له ناوچه‌ی به‌سره‌ن.
هه‌روه‌ها ناوێرت باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانی كردنی گه‌لی عێراق له باشووری ئه‌و وڵاته.
هاوكات پۆمپیۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر كاره‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ئه‌وا ئێران به به‌رپرسیار ده‌زانن لێی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.