بەرپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رایگەیاند، كە پرۆسەی هەڵبژاردنی تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆك بەشێوازێكی سەركەتووی بەرێوە چوو و لە كات و ساتی خۆیدا بنكەكانی دەنگدان كراونەتەوە و داخراون.
ئەمڕۆ هەینی 28ـی ئەیلوول، عەلی بەندی بەرێوەبەری ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە پرۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگای دهۆك بە شێوازێكی سەركەوتووی بەرێوەچوو.
ئاماژەی دا، دوای ئەوە دەرگەی بنكەكان داخران، ئەوا راستەوخۆ دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان دەكرێت ، دواتر ئەنجامەكان بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رەوانە دەكرێت و لەوێ بڵاو دەكرێنەوە لەگەڵ هەلبژاردنی گشتی، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی رێژەی بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆك گەیشتووە 93،6% ، و تەنیا چەند سكاڵایەكی كەم لەسەر هەندێ پێشێلكاری گەیشتووە و ئێمە رەوانەی سەرەوە دەكەین.
بەرێوەبەری ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخوی هەڵبژاردن و راپرسی گوتی، لە هەڵبژاردنی ئەمجارە بەبەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی پێشوو دەنگدان بە شێوازێكی باشتر و رێكخراو بەرێوە چوو و تا ئێستا سكاڵاكان بە تەواوەتی نەگەیشتوونەتە ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆن، بەڵام لیژنەیەكی تایبەت سكاڵاكان رێك دەخات بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ هەولێر رەوانە دەكرێت و لەوێ بریار لەسەر ئەو سكاڵایانە دەدرێت و ئێمە هەوڵ دەدەین كە دەنگدانی گشتی دا هەموو ئەو كێشانە چارەسەر بكەین كە لە هەڵبژاردنی تایبەت دا كەوتوونەتە بەردەم دەنگدەران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.